
SNN-
کەناڵی “ئێن بی سی” ئەمریكی ئەمڕۆ ئاشکرایکرد ترەمپ سەرزەنشتی نەتانیاهۆی کردووە، دوای ئەوەی نەتانیاهۆ هەوڵیداوە ترەمپ قەناعەت پێبکات کە برسێتیەکەی غەززە درۆیە.
سەرچاوەیەک لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوەتەوە: نەتانیاهۆ بە نهێنی داوای پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ترەمپ کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی ترەمپ رایگەیاند برسێتییەکی راستەقینە لە غەززە هەیە، لەو پەیوەندییەدا نەتانیاهۆ بە ترەمپی وتووە، برسێتی لە غەززە راستەقینە نییە و لەلایەن حەماسەوە دروستكراوە.
بەڵام ترەمپ قسەکانی بە نەتانیاهۆ بڕیوەو دەستیکردووە بە هاوارکردن و وتویەتی: نایەوێت ببیستێت کە برسێتی لە غەززە ساختەیە، جەختیشیکردەوە، هاوكارەكانی بەڵگەیان نیشانداوە کە منداڵانی غەززە لە برسا دەمرن.
لەلایەكی ترەوە، نوسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئەمڕۆ کابینەی ئەمنی ئیسرائیل پلانی کۆنترۆڵکردنی غەززەی پەسەند کرد و سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری غەززە ئامادە دەکات.
پلانەكەی ئیسرائیل قۆناغ بە قۆناغ دەبێت تا داگیركردنی تەواوەتی غەززەو دانیشتوانەكەشی بۆ باشور دەگوازرێنەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









