داهاتی فیدراڵی و نافیدراڵی بووەتە گرفت لەبەردەم ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا

د. بڕیار رەشید
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی وابڕیاربوو پێش كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لیژنەهاوبەشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاپۆرتی كۆتایی خۆیان بنوسن لەسەر كۆی بابەتەكان، بەڵام بابەتی داهاتە فیدراڵییەكان و نافیدراڵییەكان بووەتە گرفت لەبەردەم نوسینی ڕاپۆرتی كۆتایی.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNN-ی ڕاگەیاند: لیژنەهاوبەشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی هێشتا ڕاپۆرتی كۆتاییان لەسەر بابەتە داراییەكان نەنوسیوە و تەنها سبەی شەممەیان لەبەردەستداماوە بۆ ئەوەی ڕاپۆرتەكە ئامادەبكەن و لە ڕۆژی یەك شەممە رادەستی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێناچیت تا سبەی شەممەش بتواندرێت ئەو ڕاپۆرتە ئامادەبكرێت، چونكە هێشتا ناكۆكی هەیە لەنێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بابەتی داهاتی فیدراڵی و داهاتی نافیدراڵی، بەجۆریك هەرێم دەڵێت كۆی لە%50ی داهاتی فیدراڵی رشەوانەی بەغدا دەكەم، بەڵام عێراق داوای لە%50ی كۆی گشتی داهاتی هەرێم دەكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر تا سبەی شەممە ئەو ڕاپۆرتانە ئامادە نەكرێن ئەوا پێناچێت لە كۆبوونەوەی ڕۆژی یەكشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی شەش بدرێت، هاوكات ئەو بابەتەش دەكەوێتە هەفتەی داهاتووتری دوای كۆتایی هاتنی یادی عاشورا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









