
مووچە
عەلی حەمەسەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و هەموو چاوەكان لەسەر ئەوەن كە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت، بەڵام بەوتەی نوێنەرانی كورد لە بەغدا بەدووری دەزانن ئەمڕۆ بڕیار لەسەر ناردنی مووچە بدرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسانی كورد لە بەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بە ئەگەری زۆرەوە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگی شەش نادرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو ڕاپۆرتانەی كە سەرۆك وەزیرانی عێراق چاوەڕێی بوو هیچیان ئامادە نەكراون ئەگەریش ئامادەكرابن بەدڵی ئەو نابێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕاپۆرتی تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوت ئەوە هەیە كە كۆمپانیای سۆمۆ جەختی لەوەكردووەتەوە كە تا ئەمڕۆ یەك بەرمیل نەوتیان بەدەست نەگەیشتووە، هاوكات هیچ وادەیەكیش دیاری نەكراوە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ ئەوەی نەوتیان پێبدرێت، هاوكات بۆ ڕاپۆرتی دارایی و داهاتی نانەوتیش بەهەمان شیوە ڕاپۆرتەكە ئامادە نەكراوە بەهۆی ناكۆی هەرێم و بەغدا لەسەر كۆی داهاتی فیدراڵی و نافیدراڵی.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتانە بڕیاربوو ئەمڕۆ یەك شەممە بابەتی مووچەی مانگی شەش یەكلایی بكرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕاپۆرتەكان ئامادەنەكراون پێناچێت بابەتی مووچەی فەرمانبەرانیی هەرێم ببێتە تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









