SNNهۆكاری باس نەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەویرانی عێراق ئاشكرا دەكات

مووچە بودجە
عەلی حەمەسەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی چاوەكان لەسەر ئەوەبوون كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش بدرێت، بەڵام لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ هیچ بڕیارێك نەدرا، SNN-یش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNN-ی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی وابڕیاربوو كە تاوەکو پێش كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران هەردوو ڕاپۆرتی تایبەت بە نەوت و داهاتی نانەوتی ئامادەبكرێت و بخرێتە بەردەم وەزیرانی نەوت و دارایی و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام لیژنە هاوبەشەكان نەیانتوانی ئەو ڕاپۆرتانە ئامادە بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بەهۆی ئامادەنەكردنی ئەو ڕاپۆرتانەوەبوو كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ هیچ باسێك لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەكرا، چونكە لە كۆبوونەوەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكوەزیرانی عیراق مۆڵەتی بە لیژنەهاوبەشەكانی هەرێم و بەغغدا دابوو بۆ ئەوەی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ڕاپۆرتێكی هاوبەش لەسەر بابەتی داهاتی نەوت و نانەوتی ئامادە بكەن و دواتر لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتانە بڕیار لەسەر ناردنی مووچە بدرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بابەتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دواكەوت بۆ دوای كۆتایی هاتنی پشووەكانی چلەی ئیمام حسێن و یادی عاشورا كە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەناچێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









