
جەی دی ڤانس، جێگری ترەمپ
SNN
جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی میدیایدا رایگەیاند، بڕیاری داگیرکردنی کەرتی غەززە لە کۆتاییدا لەلایەن نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە دەدرێت، دەشڵێت “ئەم کارە لایەنی ئەرێنی و نەرێنیشی هەیە”.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ فۆکس نیوزی ئەمریکی راگەیاندووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە غەززە کاردەکات بۆ بەدەستهێنانی سێ ئامانجی سەرەکی، یەکەمیان نەمانی توانی حەمماسە بۆ شەڕ، دووەمیان گرەنتی گەڕانەوەی دیلەکانە بۆ زێدی خۆیان، سێیەمان گرەنتی پێدانی خۆراک و دەرمانە بۆ دانیشتووانی غەززە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ترەمپ دەیەوێت ئاشتی بەدیبێت، هەموو هەوڵێکیش دەدات بۆ کۆتایهاتن بە شەڕ و ئەنجامدانی گفتوگۆی دیبلۆماسیانە، هاوکات بەدەستگەیشتنی هاوکارییەکان بۆ دیلەکان بەبێ هیچ مەرج و رێسایەک.
ڤانس دەڵێت “بەهۆی ئەوەی حەمماس چەک دانانێت و ئامادەیی نیشاننەداوە بۆ دانانی چەک هەر بۆیە ئیسرائیل هیچ رێگاچارەیەکی تری نەبووە لە غەززە جگە لە جەنگ” .
لەبارەی داگیرکردنی غەززەوە ئاشکرایکردووە، ئەم بڕیارە دواجار بەدەست نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلە، هەڵبەتە بڕیارەکەش لایەنی ئەرێنی و نەرێنیشی هەیە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









