كۆمیسیۆن 23 كاندیدی حزب و لایەنەكانی لەهەڵبژاردن دوور خستەوە، كاندیدێكی پارتی تێدایە

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
عەلی حەمە سەعید-SNN
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆ و بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی كاندی بوون، 23 كاندیدی حزب و هاوپەیمانییەكانی لە بەشداریكردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن دوورخستەوە كە كاندیدێكی پارتی لە لیستەكەدا هەیە.
جمانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی كۆمسیۆنی سەر بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریدا بە بێبەشكردنی ژمارەیەك كاندید بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی كۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كاندیدانە ژمارەیان 23 كاندیدە لە لیستە جیاوازەكان، ئەوەش بە پشتبەستن بە مادەی 3/7ی یاسای هەڵبژاردن ژمارە 12ی ساڵی 2018دا هاتووە، ئەم مەرجانە باس لەوە دەكەن كە كاندیدەكان دەبێت ڕەفتارێكی باشیان هەبێت و بە بڕیاری كۆتایی دادگا بە تاوانێكی گەورە یان تاوانێكی بچووك كە پەیوەندی بە خراپەكاری ئەخلاقیەوە هەیە، لەوانەش كەیسەكانی گەندەڵی كارگێڕی یان دارایی، سزا نەدرابن.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆن ئەوەشی ڕوونكردەوە، بە پشتبەستن بە وەڵامەكانی وەزارەتی ناوخۆ/بەڕێوەبەرایەتی تۆماری تاوان، كە تۆماری تاوانی ژمارەیەك كاندیدی لەخۆگرتبوو، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، لەڕێگەی ئەو لیژنەیەی كە بە فەرمانی وەزاری (79)ی ساڵی 2025 پێكهێنراوە، ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیارێكی دەركرد بۆ بێبەشكردنیان لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكاندا.
لە لیستەكەدا كاندیدێكی پارتی بە ناوی ( سیروان محەمەد) لە سنوری پارێزگای نەینەوای تێدایە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









