لە بارەی درەنگ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدرێت

بریکارێکی خۆراک
SNN-
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر دەڵێت، هەر هاووڵاتییەک كەمتەرخەم بێت لە وەرگرتنی بەشەخۆراکەکەی و نەچوونی بۆ لای بریكار، ناوی لە پسوڵەی خۆراك دەسڕدرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیژنەیەك پێكهێنراوە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراق سەرپەرشتی دەكرێت و سەردانی بریكارەكانی خۆراك دەكەن، هەر بریكارێك لە شوێنی دابەشكردنەكەی دوكان یان ماڵ بەشەخۆراكی مانگەكانی پێشووتری لێ ببیندرێت بەشەخۆراكەكە دەستی بەسەردا دەگیرێت.
دەشڵێت: هەر هاووڵاتییەک كەمتەرخەم بێت لە وەرگرتنی بەشەخۆراکەکەی و نەچوونی بۆ لای بریكار ناوی لە پسوڵەی خۆراك دەسڕدرێتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









