
نەرمین مەعروف
عەلی حەمەسەعید/SNN
ئەندام پەرلەمانێکی عێراق رایگەیاند، نئەو رێککەوتنەی کە کراوە تەنها بۆ مووچەی مانگی شەشە، هاوکات دەبێت شاندەکەی هەرێم کە لە بەغدایە لە ماوەی سێ رۆژدا کێشەکانی داهاتی نانەوتی چارەسەر بکات، تاکو بۆ مانگەکانی داهاتوو گرفت دروست نەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئاب، د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەیاند، ئەم رێککەوتنەی کە کراوە ناکرێتە بنەما بۆ مووچەی مانگەکانی تر، چونکە بەپێی مەرجەکان ئەو شاندەی ئێستا لە بەغدایە دەبێت لەماوەی سێ رۆژدا چارەسەری بابەتی داهاتی نانەوتی بکات، هەر بۆیە بۆ ئەم مانگەش بەغدا داوای 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی کردووە، شاندەکەی هەرێم لە بەغدا بۆ مووچەی مانگەکانی تر دەبێت چارەسەری کێشەی داهاتی نانەوتی بکات.
ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان قسەبکات و رازییان بکات بۆ ئەوەی نەوتەکەیان بدەنە کۆمپانیای سۆمۆ بۆ فرۆشتن.
هاوکات شوان کەلاری، ئەندام پەرلەمانی عێراق لەوبارەیەوە بە SNNی راگەیاند، ئەو رێککەوتنەی کە کراوە تەنها بۆ مووچەی مانگی شەشە و دەبێت هەرێم تاکو پێنجشەممە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








