بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 145 هەزار دەنگدەر بۆیەكەمجار بەشداریی پرۆسەكە دەكەن

0
232
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن

عەلی حەمەسەعید-SNN

وتەبێژی كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، ئەوەی پەیوەندی بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانەوەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كۆی گشتی ئەو كەسانەی كە مافی دەنگدانیان هەیە دەگەنە زیاتر لە سێ‌ ملیۆن و 800 هەزاركەس، هاوكات 145 هەزار كەسیش بۆ یەكەمجار بەشداری دەنگدان دەكەن.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێرا قبە SNNی ڕاگەیاند: كۆی گشتی دەنگدەرانی پارێزگاكانی هەولێر سلێمانی و دهۆك بریتین لە سێ‌ ملیۆن و883 هەزار و 501 دەنگدەر، لەو ژمارەیەش زۆرترین دەنگەر دەكەوێتە پارێزگای سلێمانی كە ژمارەیان یەك ملیۆن و 532 هەزار و 893 دەنگدەرە، پاشان پارێزگای هەولێر یەك ملیۆن و 410 هەزارو 112 كەس و پاشان پارێزگای دهۆك 940 هەزار و 496 دەنگدەرن.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا سێ ملیۆن و 70 هەزار و 839 دەنگدەر تۆماری بایۆمەترییان كردووە و 812 هەزار و 662 دەنگدەریش تۆماری بایۆمەترییان نەكردووە، هاوكات 145 هەزار و 617 كەس بۆ یەكەمجار تۆماری بایۆمەترییان كردووە بەشداری پرۆسەی دەنگدان دەكەن، لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و 898 دەنگدەریش كە لە ساڵی 2007 لەدایكبوون خۆیان تۆماركردووە و ئەوانیش بۆیەكەمجار دەتوانن بەشداری پرۆسەی دەنگدان بكەن.

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی ئەو پلان و بەرنامەی دامان ڕشتووە، پرۆسەی ئامادەكارییەكانی دەنگدان هەنگاو بەهەنگاو جێبەجێدەكرێن و تا ئێستا هیچ گرفتێكی تەكنیكی و مادییمان بۆ نەهاتووەتە پێش و كارەكانمان زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن و قۆناغی داهاتووشمان پەسەندكردنی ناوی كاندەكانی حزب و لایەنە سیاسییەكان دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی كۆمیسیارانەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this