نوێترین زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و ناردنی مووچە

کۆبوونەوەی سودانی لەگەڵ وەزیرانی کابینەکەی
عەلی حەمەسەعید-SNN
بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ ئەوەی بابەتی بڕیاردان لەسەر ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تەوەری سەرەكی بۆ دانەنراوە، بەڵام لە كۆتایی كۆبوونەوەكە ڕاپۆرتی لیژنە هاوبەشەكان بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت و ئەگەری زۆر بڕیاری ناردنی مووچەش بدرێت.
شوان كەلار، بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی لە بەرنامەی كاری كۆبوونەەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تەوەرێكی سەرەكی دانەنراوە بۆ باسكردن و بڕیاردان لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام پێش كۆبوونەوەكە و دوای كۆبوونەوەكەش ئەو بابەتە دەخرێتە بەرباس.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێش كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنە وەزارییەكە كە لە شەش وەزیر پێكهاتوون، كۆبوونەوەی خۆیان دەكەن و دواتر ڕاپۆرتێك ئامادە دەكەن، هاوكات لیژنەیەكی دیكەی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراقیش كۆدەبنەوە و ئاوانیش ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە دەكەن، هەردوو ئەو ڕاپۆرتانە ئەمڕۆ دەدرێنە ئەنجومەنی وەزیران.
بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆتایی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر بنەمای ئەو دوو ڕاپۆرتەی لەبارەی نەوت و داهاتی نانەوتی بەدەستیان گەیشتووە، سەرۆكوەزیران و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیار لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە دەدەن.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









