پارتی موختاری گەڕەكەكانی هەولێری ڕاسپاردووە ڕێگە بەهیچ جۆرە گردبوونەوە وخۆپیشاندانێك نەدرێت

تایبەت-SNN
لەچوارچێوەی سەركوتكارییەكاتنی پارتی بۆ نەهێشتنی دەنگی ئازاد و ڕێگە نەدان بەهاووڵاتییان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی، پارتی لە رێگەی لق و ناوچەكانییەوە موختاری گەڕەكەكانی هەولێری بانگگركردووە و ڕایسپاردوون كە بۆهیچ مەبەستێك رێگە بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و گردبوونەوە نەدەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە بە SNNدراوە ئەوە خراوەتەڕوو، چەند ڕۆژێكە پارتی لە سنوری هەولێر لە ڕێگەی لق و ناوچەكانییەوە دەستیكردووە بە بانگهێشتكردنی موختاری گەڕەكەكانی هەولێر و فەرمانی پێكردوون كە ڕێگە نەدرێت لە هیچ گەڕەكێك خۆپیشاندان یان گردبوونەوەی ناڕەزیەتی بۆ داواكردنی خزمەتگوزاری ئەنجام بدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە موختارەكان وتراوە دانیشتووانی هەر گەڕەكێكی هەولێر خۆپیشاندان یان گردبوونەوەی ناڕزایەتی ئەنجام بدەن بەهۆی نەبوونی ئاو یان كارەبا یان هەر پرۆژەیەكی دیكەی خزمەتگوزارییەوە، ئەوا ئەو موختارە لێی بەرپرس دەبێت و لە موختاری دوور دەخرێتەوە.
SNNئەوەشی زانیوە كە پارتی هەمان پلانی هەیە كە لە تەواوی سنوری دەستەڵاتی خۆیدا لە دهۆك و ناوچەكانی دیكەش هەمان ڕێوشوێن بگرێتە بەر بۆ ڕێگریكدن لە دەربڕینی ناڕەزیەتی هاووڵاتیان لە نەبوونی پرۆژەی خزكەتگوزاری لەگەڕەكەكانیاندا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









