پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى: لە شارەدێی ناڵپارێز لە سنوورى پێنجوێن 26 کورەى دروستکردنى خەڵوز تێکدراوە

SNN-
لە شارەدێی ناڵپارێزی سەر بە شارۆچکەی پێنجوێن، لەلایەن بەشی پۆلیسی دارستان و بنکەی پۆلیسی ناڵپارێز و یاریدەدەرێتی ئاسایشی ناڵپارێز دەست بەسەر 63 فەردە خەڵووزدا گیرا، هاوکات 26 کورەشیان تێکداوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دارستان و ژینگەی سلێمانی، تیایدا هاتووە: دواى وەرگرتنى زانیارى و بەدواداچوون دەرکەوت لە چەند گوندێکى سنوورى شارەدێى ناڵپارێز دارى دارستانەکان بڕدراوە و بۆ مەبەستى خەڵوزکردن بەکار دەهێنرێن.
دەشڵێت: هەربۆیە مەفرەزەیەکى هاوبەش پێکهێنرا لە نێوان (بەشى پۆلیسى دارستانى پێنجوێن، بنکەى پۆلیسى دارستانى ناڵپارێز، یاریدەدرێتى ئاسایشى ناڵپارێز) ئەم مەفرەزە هاوبەشە توانیان لە سنوورى هەریەک لە گوندەکانى (سەربەڵخە، بەردەبەلەک، دۆڵەچەوت، دۆڵە سوور) 26 کورەى خەڵوز کردن تێکبدەن کەلەلایەن سەرپێچیکارن ئامادەکرابوون، هەروەها توانیان دەستبگرن بەسەر 63 شەست و سێ فەردەخەڵوز دا لەگەڵ ژمارەیەک دارى بڕدراو کە بۆ خەڵوزکردن ئامادەکرابوون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە شوێنى خەڵوزکردنەکە هیچ کەسێک نەبینراوە، لە ئێستادا پەڕاوى لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایی لەلایەن دادوەرى لێکۆڵینەوە، هەروەها بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەى خاوەنى کورە خەڵوزەک





هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









