بەچاوساغی هێزەكانی پارتی، سەربازانی توركیا ڕێگە نادەن هاوڵاتیانی ئامێدی بچنەوە گوندەكانیان

تایبەت-SNN
ماوەی چەند ڕۆژێكە سەربازانی توركی بە چاوساغی و ڕێنوێنی هێزەكانی پارتی بە قوڵایی دەیان كیلۆمەتر هاتوونەتە چەندین گوندی سنوری ئامێدی و ڕێگە بە گوند نشینان نادەن بگەڕێنەوە سەر موڵك و ماڵەكانیان، هەر هاووڵاتییەك بیەوێت بگەڕێتەوە دەبێت مۆَلەت لە سەربازانی توركیا وەربگرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە هاوڵاتیانی گوندی گوهەرزی سنوری ئامێدی بە SNNیان داوە ئەوە خراوەتەڕوو، ماوەی چەند ڕۆژێكە سەربازانی توركیا بەهەماهەنگی و چاوساغی هێزەكانی پارتی هاتوونەتە گوندەكەمانەوە و ڕێگە نادەن بگەڕێینەوە سەر موڵك و ماڵ و رشەز و باخەكانمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەنها هاوڵاتیانی گوندەكەی ئێمە نییە سەربازانی توركیا، ڕێگەیان پێنادەن بگەڕێنەوە بەڵكوو هاوڵاتییانی گوندەكانی دیكەی دەوروبەری گوندی گوهەرزی و لە قوڵایی سنوری ئامێدی بەهەمان شێوە ڕێگەیان پێنادرێت بچنە باخەكانی خۆیانەوە و هاوڵاتییانیان ئاگادار كردووەتەوە، كە هیچ كەسێك بەبێ مۆڵەتی ئەوان ناتوانێت سەردانی ئەو ناوچانە بكات.
SNNئەوەشی زانیوە، ئەگەر كەسێك بیەوێت بچێتەوە سەر باخ و ڕەزەكەی دەبێت متمانەپێكراوی هێزەكانی پارتی بێت و ئەوان پشتگیریان بكەن پاشان سەربازانی توركیا ڕێگەیان پێدەدەن بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێكی كەم سەردانی باخ و ڕەزەكانیان بكەن و پاشان دەبێت بگەڕێنەوە ئەوەش بەمەرجی ئەوەی نابێت مۆبایل لەگەڵ خۆیاندا ببەن و دەبێت مۆبایلەكانیشیان بپشكێندرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









