میدیاكانی پارتی بێدەنگن لە سەربازگەنایاساییەكەی هەورازە نەفتە، لە سلێمانیش باس لە سەروەری یاسا دەكەن

شیرین یونس
عەلی حەمەسەعید-SNN
پەرلەمانتارێكی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات، لەگەڵ ئەوەی بە چەندین بەڵگەی ڤیدیۆی ئەوە سەلمێندراوە كە لە هەورازە نەفتەی نزیك هەولێر سەربازەی نایاسایی هەیە و بە ئاشكرا چەكداری لەیاسا دەرچوو مەشق و ڕاهێنانی تیادا دەكەن بۆ تێكدانی ئارامی سلێمانی و تیرۆركردنی كەسایەتییەكان، بەڵام میدیاكانی پارتی ئامادەنین تەنها ڕاپۆرتێكیش لەسەر ئەم سەربازگە نایاساییە بكەن.
شیرین یونس، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لای هەمووكەس ئەوە ئاشكرایە كە پارتی بەگشتی و میدیاكانیان بە تایبەتی بە شێوازێك كاردەكەن كە تەنها كاری سەرەكییان بریتییە لە ” درۆ” كردن و دروستكردنی ڕقینی كینەیە لە نێوان هاووڵاتییان و دروستكردنی دیاردەی ناشارستانی شارچێتی، ئەوەش بە نیشاندانی ئەوەی گوایە لە سلێمانی ئارامی نییە و هەولێر ئارامە.
ئاماژەی بەوەشكرد، میدیاكانی پارتی بیریان چووە كە ترسناكترین سەربازگەی نایاسایی لە هەورازە نەفتەی لای هەولێرە، كە ئامادەنین بە وشەیەكیش باسی بكەن و لە نزیكەوە بچن ئەو سەربازە نایاساییە ببینن، كە بەئاشكرا چەكداری لە یاسا دەرچوو مەشق و ڕاهێنانی تیادا دەكەن بۆ تێكدانی ئارامی سلێمانی و دانانی پلان بۆ تیرۆكردنی كەسایەتییە نشتیمان پەروەرەكان لە سنوری سلێمانی.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لە دنیادا نەبووە هێزێكی حكومی فەرمی ڕووبەڕووی هێزێكی لەیاسا دەرچوو ببنەوە و شەهید بدەن لە پێناو ئارامی شارەكەیان، بەلام میدیایەكی وەك میداكانی پارتی بێن ئەم لە یاسا دەرچووانە وەك فریاد ڕەس نیشانبدەن و هێزە حكومییەكەیش بە لەیاسا دەرچوو، ئەمە دەیسەلمێنێت كە پارتی تەنگەتاوی ئەوەبووە كە ئیدارەی سلێمانی و هێزە ئەمنییەكان زۆر سەركەوتوو بوون لەوەی نەهێڵن كە سانی وەك خورشید هەركی لە سنورەكە سەر هەڵبدات و حساب بۆ یاسا نەكات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









