ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵی دابەشكردن و لەناوبردنی ئێران دەدەن

مهسعود پزیشكیان، سهرۆككۆمارى نوێى ئێران | فۆتۆ: ئیرنا
SNN
مەسعود پزشكیان، سەرۆککۆماری ئێران، هۆشداریدا لەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵی دابەشكردن و لەناوبردنی ئێران دەدەن، بەڵام ئێرانییەکان هەرگیز رێگە بەمە نادەن.
پزشكیان، لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئەوەی روونکردووەتەوە: وڵاتەکەی هەوڵی هەڵگیرسانی شەڕو رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ هیچ لایەنێک نادات، جەختیشیکرد، سیاسەتی تاران لەسەر بنەمای دوورکەوتنەوە لە ململانێی راستەوخۆو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە دامەزراوە.
بە وتەی سەرۆککۆماری ئێران، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە مافە رەواکانی، بەڵام شەڕ بە بژاردەیەکی ستراتیژی نازانێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران ئامادەیە هاوکاری لەگەڵ لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بکات بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری، ئاڵنگارییەكانی ئێستاش پێویست بە گفتوگۆو دوورکەوتنەوە لە ئاڵۆزكردنی دۆخەكە دەکات.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









