
پسوڵەی خۆراک
SNN
وەزارەتی بازرگانی عێراق، رۆژی دووشەممە 1ی ئەیلوول، وەک دوا وادەی دیاریکرد بۆ نوێکردنەوەی داتاکانی کارتی بەشەخۆراک بۆ هاووڵاتیان دەڵێن لەدوای ئەم ڕۆژەوە نوێکردنەوە تەنها لە ڕێگەی ناوەندەکانی بەشەخۆراکەوە ئەنجامدەدرێت و پارەش وەردەگیرێت.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی داتای کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنییان نوێکردوەتەوە گەیشتووەتە 37 ملیۆن هاووڵاتی لە ناوخۆی عێراق، رۆژی 1ی ئەیلولیشی وەک دوا وادە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی نوێکردنەوە دیاریکرد.
دەشڵێت: لەدوای ئەم وادەیە، هاووڵاتیان دەتوانن بە سەردانکردنی ناوەندەکانی بەشەخۆراک یان پێدانی ڕسومات بە ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی، داتاكانیان نوێ بكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ڕێژەی بەشداریکردن لە پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 85%، لە هەڵەبجە 89%، هەولێر 87%، سلێمانی 86% و دهۆک 82%، بەمەش کۆی ئەو کەسانەی داتاکانیان لە هەرێم نوێکردوەتەوە گەیشتووەتە زیاتر لە چوار ملیۆن و 601 هەزار هاووڵاتی.
ئەوەشی وتووە: لە پرۆسەكانی وردبینیدا دەرکەوتووە کە دوو ملیۆن و 750 هەزار ناو نادیارن یان بە هۆکاری جیاواز ڕاگیراون.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
31 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
36 خولهك لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
31 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
36 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









