
عەلی حەمە سەعید-SNN
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئاشكرایدەكات تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی پێنجوێن و شارەزوور و سەیدسادق سەرقاڵی كوژانەوەی ئاگرەكەی پێنجوێنن و تا ئێستا زیاد لە%85 كۆنترۆڵكراوە و لەچەند كاتژمێری داهاتوودا بە تەواوی كۆنترۆڵ دەكرێت، دەشڵێت باری تەندروستی بریندارەكان تاڕادەیەك جێگیرە.
هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە SNNی راگەیاند، لەگەڵ یەكەم ساتی كەوتنەوەی ئاگرەكە لە سنوری گوندەكانی نزارە و كێلوو چیای كچێ، تیمەكانمان ڕۆشتوونە شوێنی ئاگرەكە، بەڵام بەهۆی بوونی مین و تەقەمەنی و سەختی هەندێك لەو ناوچەیە نەتواندراوە بە خێرایی كۆنترۆڵ بكرێت بۆیە دواتر زیاتر تەشەنەی سەند و دواجار دوو هاووڵاتی خۆبەخشیش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا تیمەكانی ئاگر كوژێنەوەی پێنجوێن شارەزوور و سەیدسادق سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەن و خۆشبەختانە زیاد لە %85ی ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوە دەتوانین بڵێن لە چەند كاتژمێری داهاتوودا بەتەواوی كۆنترۆڵی بكەین.
قایمقامی قەزای پێنجوین ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە كە لە ئاگرەكەی پێنجوێن دوو هاووڵاتی گوندی (كواوا) جەستەیان بەڕێژەیەكی زۆر سوتاوە، بەلام قسەمان لەگەڵ كەسوكاریان كردووە، باری تەندروستی یەكێك لە بریندارەكان تاڕادەیەكی باش جێگیرە و ئەوی دیكەشیان گرفتی هەناسەدانی بۆ دروست بووە، بەهیوان هەردوو بریندارەكە بەخێرایی باری تەندروستیان جێگیر ببێت و نەخۆشخانە جێبهێڵن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









