
دیمهنێك له لافاو له شارى ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
نەخشەکانی کەشوهەوا ئاماژە بە مامناوەندی کەشوهەوا دەکەن بۆ 3 ڕۆژی لەسەریەک لە سبەینێ دووشەممەوە تا چوارشەممە، بەجۆرێک؛ بەغدا سبەی دووشەممە بەرزترین پلەی گەرمی ٤٠ پلەی سەدی تۆمار دەکات، پاشان پلەی گەرمی بە شێوەیەکی ڕێژەیی لە نێوان چوارشەممە و هەینیدا بەرز دەبێتەوە، پێش ئەوەی کەشوهەوای ئاسایی لەگەڵ هاتنی مانگی ئەیلولدا جێگیر بێت، بەڵام ئاماژەکانی بارانبارین ئاماژە بە زستانێکی “نائاسایی” دەکەن ئەمجارە.
بەپێی زانیاری و ڕاپۆرتەکانی پێشبینیکردنی کەشوهەوا، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١/٨/٢٠٢٥ لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق بەردەوام دەبێت و بە شێوەیەکی بەرچاو لە ئاستە گشتییەکان بەرزتر دەبێت، بە تایبەت لەناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی فورات کە زۆرترین کاریگەرییان بە پلەی گەرمی بەرز دەبێت.
هاوکات لەگەڵ دەستپێکی مانگی ئەیلول واتە سبەی دووشەممە ١/٩/٢٠٢٥، دۆخی کەشوهەوا دەست بە گۆڕان دەکات بەهۆی هاتنی بارستەیەکی هەوای مامناوەند کە لە ڕۆژئاواوە دێت، ئەم بارستەیە کار لەسەر شکاندنی شەپۆلی گەرما دەکات و پلەی گەرمی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئاستەکانی کەمتر لە ئاسایی، و کاریگەرییەکەی بەشێوەیەکی ڕوونتر لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوا و باکوور دەردەکەوێت.
چاوەڕوان دەکرێت دابەزینەکە تەنها بۆ سێ ڕۆژی لەسەریەک بەردەوام بێت، چونکە پلەی گەرمی بڕێکی کەمتر لە ئاستە گشتییەکان بە بڕی دوو بۆ چوار پلە تۆمار دەکات، ئەم گۆڕانکارییانە بەشێکی سروشتی قۆناغی گواستنەوەن لە نێوان وەرزەکانی ساڵدا.
پێشبینییەکانی کەشوهەوا دەری دەخەن، ئاماژە ئەرێنییەکان کە ئێستا بەشێوەیەکی ڕێژەیی دەردەکەون، نیشانەی وەرزی بارانبارینێکی لاوازن لە باکووری ڕۆژئاوای ئەوروپا و وەرزی بەهێز لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ کەشوهەوای عێراق لە ڕووی بارانبارین و دابەزینە جەمسەرییەکانەوە.
ئەم بۆچوونە هاوتایە لەگەڵ بۆچوونی چەند پێشبینیکارێکی کەشوهەوا، کە ئاماژە بەوە دەکەن؛ نزیکبوونەوەی تەوژمی جێت لە باکووری ڕۆژئاوای وڵات بەشێوەیەکی پێشوەختە لە ١٠ی ئەیلولدا ئاماژەیەکی باشە بۆ وەرزی بارانبارینی داهاتوو، کە باراناویی دەبێت و شارەکانی عێراق بارانێکی زۆر و بەلێشاو بەخۆیانەوە دەبینن.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









