فازیل بەشارەتی “31 ئاب یەكێكە لە بیرۆكە سەركەوتووەكانی قیادەی پارتی”

فازل بەشارەتی
عەلی حەمەسەعید-SNN
ئەندامێكی پێشووی سەركردایەتی پارتی ئاماژە بەوەدەكات 31 ئاب یەكێكە لە سیاسەت و بیرۆكە سەركەوتووەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكە 31 ئاب تەقاندنی تەڵەیەكی خەتەرناكی ئیقلیمی بوو.
فازیل بەشارەتی، ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: 31 ئاب گۆڕینی موعادەیەلەیكی سیاسی بوو لەناوچەكە، بەتایبەت لە عێراق و هەرێمی كوردستان، بۆیە 31 ئاب یەكێكە لە بیرۆكە و سیاسەتە سەركەوتووەكانی پارتی لە ژیانی سیاسی خۆیدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، 31 ئاب تەقاندنی تەڵەیەكی ترسناكی ئیقلیمی بوو بۆ لەناوبردنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان، ڕاستە لە 31 ئاب خەڵك بوو بە قوربانی بەڵام ئەنجامدانی 31 ئاب دژ بە هیچ لایەنێكی سیاسی نەبوو، بەڵكوو دژ بە موئامەرەیەكی ناوچەیی بووك دژ بە هەرێمی كوردستان داڕێژرابوو.
ئەو ئەندامەی پێشووی سەركردایەتی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە وەك پارتی شانازی بەو سیاساتانەوە دەكەین كە سیاسەت و موئامەرەی ئیقلیمی تیادا لەناو براوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









