سێنتکۆم: هەرێمى کوردستان هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمریکایە

چارڵز براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمريکا
SNN
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمريکا رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان هاوبەش و پشتیوانی سەرەکی ئەمریکایە .
لە کۆبوونەوەى نێوان ئەدميراڵ چارڵز براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمريکا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووريای ديموکرات باس لە پشتیوانی هەرێمی کوردستان کراوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش بەرەوپێشچوونەوەکانی گفتوگۆکانی نێوان هەسەدە و ديمەشق بوو.
براد کوپەر، پشتيوانی ئەمريکای بۆ هێزەکانی سووريای ديموکرات دووپاتکردووەتەوە، باسی لە بەردەوامبوونی هەوڵە هاوبەشەکان دژی تیرۆر و ئاسایشی کەمپەکان و زيندانەکانی داعش کردووە.
هاوکات، مەزلوم عەبدی جەختی لە پابەندبوونی هەسەدە بە دانوستانە بەردەوامەکان و جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ـی ئازار کردووەتەوە و جەختی لە گرنگی هاندانی دیمەشق کردەوە بۆ ئەوەی هەنگاوێک بنێت کە متمانە دروستببێت لەنێوانياندا.
سێنتکۆم، راگەیەنراو\یکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و شەڕی داعش کردووە و گرنگیی پاڵپشتی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە دووپاتکراوەتەوە.
کوپەر تیشکی خستووەتە سەر رۆڵی هەرێمی کوردستان و گوتويەتی، “ئەوان هاوپەیمانێکی سەرەکی و هاوبەشی ئەمریکان لەم ناوچەیەدا و پابەندین بە پشتگیریکردنی ئاسایش و سەقامگیری هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









