
دۆناڵد ترەمپ
SNN
کۆشکی سپی رایگەیاندووە، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ واژووی گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگریی بۆ وەزارەتی جەنگ واژوو دەکات.
کۆشکی سپی لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، ئەمڕۆ فەرمانێكی جێبەجێکاری واژوو دەکات بە گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگری بۆ وەزارەتی جەنگ، ئەوەش لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بەڵێنێک كە بەم دواییە داویەتی.
ئاماژە بەوەکراوە، ترەمپ فەرمانێكی جێبەجێکردن واژوو دەکات بۆ گەڕاندنەوەی ناوی مێژوویی وەزارەتی جەنگ، وەک ناوی دووەم بۆ وەزارەتی بەرگری، ئەم ناوە زیادەیە جێگەی ناوە بنەڕەتیەكە دەگرێتەوە کاتێک رێکارە پێویستەکان بەتایبەتی لە کۆنگرێس تەواو دەبن.
هاوکات، ترەمپ لەكاتی ئاشكراكردنی خواستی خۆی بۆ گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگری بە رۆژنامەنوسانی وت: ناوی بەرگری زیاد لە پێویست بەرگرییە، ئێمە دەمانەوێت هێرش بەریش بین.
کۆشکی سپی لەبارەی خواستی ترەمپ بۆ گۆڕینی ناوەکە پاساوی ئەوە هێناوەتەوە، سەرۆک پێی وایە ئەم وەزارەتە دەبێت ناوێکی هەبێت کە رەنگدانەوەی هێزو توانای بێهاوتای خۆی بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان، جەختیشكردووە، ئەمریکا خاوەنی گەورەترین هێزی سەربازییە لە جیهاندا.
بەگوێرەی کۆشکی سپی، ئامانجەكە چەسپاندنی ئاشتیە لەڕێگەی هێزەوەو، زامنكردنی ئەوەیە، جیهان جارێکی دیکە رێز لە ئەمریکا دەگرێت.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









