بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی ملیارێك دینار بۆ چاككردنی دەروازیەكی بازرگانی تەرخاندەكرێت

عەلی حەمە سەعید-SNN
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆكاروباری دەروازە سنورییەكان كۆبووینەتەوە و بەڵێندرا كە بڕی یەك ملیار دینار بۆ چاككردن و نۆژەنكردنەوەی دەروازی باوە مەحمود تەرخانبكرێت كە ماوەی مانگێكە بەڕووی بازرگاناندا داخراوە و گرفتی بۆ بازرگانی هەرێم دروستكردبوو.
سروە محەممەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرا قلە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی سكاڵای بازرگانان و شۆفێرانی دەروازەی پەروێزخانمان بەدەست گەیشت كە بەهۆی داخرانی دەروازەی باوەمەحمود لە سنوری خانەقین گرفتی زۆریان بۆ دروستبووە و ناچارن لە بازگەی چیمەنی كەركوكەوە بارەكانیان بگوزنەوە بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشەیە بەهاوڕێیەتی ژمارەیەك نوێنەری بازرگانانی دەروازەی پەروێزخان، لەگەڵ پارێزگاری دیالە كۆبووینەتەوە و لەكۆبوونەوەكەدا بەڵێن دراوە كە بڕی یەك ملیار دینار بۆ نۆژەنكردنەوە و چارەسەركردنی كێشەكانی دەروازەی باوە مەحمود تەرخانبكرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، هەر بۆهەمان مەبەست لەگەڵ راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دەروازە سنوورییەكان و گواستنەوە، كۆبووینەوەی تایبەتمان كردووە ئەوانیش لای خۆیانەوە بەڵێنیان پێداوین كە چارەسەری ئەو گرفتانە بكەن لەو دەروازەیە هەن بۆئەوەی نەبێتە گرفت لەبەردەم بازرگانانی هەرێمی كوردستان.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









