كارنەكردنی ئامێرەكانی ATMلە هەڵەبجە، لە%1ی مووچەی فەرمانبەرانی كەمكردووەتەوە

مووچەخۆرانی هەولێرن لە رێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی ماوەی دوومانگە لە ناو سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە دوو ئامێری ڕاكێشانی پارە ATMدانراون، بەڵام تا ئێستا ئەو ئامێرانە نەخراونەتەكار، ئەمەش وایكردووە ئەو پێشمەرگە و فەرمانبەرانەی لە هەژماری من مووچە وەردەگرن، ڕوولە نوسینگەكان یاخود بڕۆنە سلێمانی بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان مانگانە زیاد لە 10 هەزار دینار لە مووچەكانیان كەمتر وەرگرن.
ئەحمەد عەبدولڕەحمان، یەكێك لەو پێشمەرگانەی كە لە لیواهاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەكەی خراوەتە سەر پرۆژەی هەژماری من و لەهەڵەبجە نیشتەجێیە بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە وەك پێشمەرگەكانی لیوای پێنجی پیادەی سەربە وەزارەتی پێشمەرگەین چوارمانگە مووچەكانمان خراوەتە سەر پرۆژەی هەژماری من، بەڵام ئەوەی بووەتە گرفت كارنەكردنی ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە ATMەكانە لەهەڵەبجە كە دوومانگ زیاترە دوو ئامێر دانراون بەڵام نەخراونەتە كار.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ وەرگرتنی مووچەكانیانمان دوو ڕێگامان لەبەردەستە یان دەبێت بەناچاری بێینە سلێمانی بۆ وەرگرتنی مووچە، یاخود دەبێت لە نوسینگەكانی حەواڵە مووچەكانمیان وەربگرین، بەڵام لە نوسینگەكان لە %1 ی مووچەكانمان لێدەبڕن، بەجۆرێك بۆ هەر 100 هەزار دینار هەزار دینار دەبڕن و لە ملیۆنێك دینار 10 هەزاردینار، ئەوە سەرەڕای ئەوەی چوار بۆ پێنج هەزاریش بۆ كرێی عمولەی ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارەوەردەگیرێت ئەوەش بڕێكی زۆرە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNجگە لەو پێشمەرگانەی لیوا هاوبەشەكان، بە هەمان شێوەش سەدان فەرمانبەری شارستانی داموو دەزگاحكومییەكان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەهەمان شێوە مووچەكانیان گوازراوەتەوە بۆ سەر پرۆژەی هەژماری من، بەڵام ئەوانیش گرفتی نەبوونی ئامێری ڕاكێشانی پارەیان هەیە و بەناچاری مانگانە دەچنە سلێمانی بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان و هەندێكیشیان لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆری دراو مووچەكانیان وەردەگرن لە بری پێدانی لە%1ی مووچەكانیان پارەی مووچەكانیان ڕادەكێشن، تا ئێستاش دیار نییە ئەو دوو ئامێرەی لەهەڵەبجە دانراون كەی دەخرێنەكار.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









