عومەر گوڵپی: بەم مەرجانە مووچەی شەش مانگی ئەمساڵ مسۆگەر دەبێت

0
297

SNN

ئەندامێکی پەرلەمانی پێشووی کوردستان رایگەیاندووە، ئەگەر لە 2023ەوە یاساکانی بودجەمان جێبەجێ بکردایە سەدا سەد قازانجمان بوو، دەڵێت “دوو مەرجەکە هەرێم جێبەجێی بکات مووچەی سەش مانگەکە مسۆگەر دەبێت”.

عومەر گوڵپی، ئەندامی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە SNNی راگەیاند، بەپێی دەستور و یاسا و بڕیاری دادگای فیدراڵی کاتێک داوا لە بەغدا دەکەین بەشی بودجە بنێرێت ئەویش بەپێی یاسا مافی ئەوەی هەیە داوا بکات هەرێم ئەرکە داراییەکانی جێبەجێ بکات.

دەڵێت “لە 2023ەوە یاسای بودجەمان وەکو خۆی جێبەجێ بکرادیە سەدا سەد قازانجمان بوو هیچ مووچەیەکی خەڵکی کوردستان نەدەفەوتا و دواش نەدەکەوت، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم داوا لە بەغدا ناکەن یاساکان جێبەجێبکەن، بەڵکو داوا دەکەن رێکبکەون بۆ ئەوەی ئەنجامی رێککەوتنەکان بە بەرژەوەندی خۆیان و کۆمپانیاکان بشکێتەوە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی یاسای بودجە پێویستە هەموو رۆژێک هەرێم 400 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگە سۆمۆوە بفرۆشێت یان ئەو بڕەی ئێستا بەرهەمدێت کە نزیکەی 50 هەزارە بدرێت بە پاڵاوگەکان و ئەوانی تر لە رێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت، بەڵام تا ئێستا هەرێم ئامادە نییە یەک لیتر نەوت بدات بە سۆمۆ.

ئەو ئەندامەی پێشووی پەرلەمانی کوردستان روونیکردووەتەوە، بۆ ئەوەی ئێمە قسەمان زاڵ بێت لەسەر بەغدا و داوای مووچە و بودجەی خۆمان بکەین، دەبێت یاساکان جێبەجێ بکەین، لە بواری نەوتدا نەوت رادەستی سۆمۆ بکەین، لەبواری داهاتی ناوخۆدا بەپێی یاسا نیوەی داهاتی فیدراڵی رادەستبکرێت، بەڵام هەرێمی کوردستان لەو دوو ئەرکە خۆی دزیوەتەوە.

جەختیکردووەتەوە، “ئێستا کە نزیکین لە هەڵبژاردن حکومەتەکەی سودانی نایەوێت بەبێ جێبەجێکردنی یاسا بەردەوامبێت لەسەر ناردنی پارە، ئێستا گەیشتووەتە ئەو قۆناغەی دەڵێت نەوت رادەستی سۆمۆ نەکرێت پارە نانێرم”.

لەبارەی مووچەی مانگەکانی ئەمساڵەوە ئاشکرایکردووە، “شەش مووچەکەی داهاتوو مسۆگەرە ئەگەر حکومەتی هەرێم نەوت رادەستی سۆمۆ بکات و نیوەی داهاتی فیدراڵی بنێرێت، ئەگەر نەوت رادەست نەکات ئەوا هەر بەمجۆرە و سێ مانگ جارێک مووچە دێت، بۆ مسۆگەربوونی مووچەی مانگی حەوت و هەشت و تا ساڵانی داهاتوو، دەبێت لەگەڵ بەغدا یاساکان جێبەجێ بکەین نەک رێککەوتن بکرێت.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this