
دانای ئەحمەد مەجید
SNN
چۆمان عوسمان رایدەگەیەنێت، سکاڵاکەی ئەمڕۆ لەسەر دانا ئەحمەد مەجید لەسەر بەکارهێنانى پۆستى رێکخەرى گشتى گۆڕانە کە هیچ سیفەتێکی ڕێکخەری و شەرعیەتی نییە و بڕیاری کۆمیسیۆنیش هەیە.
چۆمان عوسمان، هەڵسوڕاوی گۆڕان باڵی گردەکە رایگەیاندووە، بەیانى ئەمڕۆ ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانى گۆڕان لە دادگاى سلێمانى سکاڵاى یاسایمان لەسەر داناى ئەحمەد مەجید تۆمار کرد بە تۆمەتى بەکارهێنانى پۆستى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەی گۆڕان.
ئاماژەی بەوەکردووە، شەرعیەتى خاوەندارێتى بزووتنەوەى گۆڕان لە ئێستادا مشتومڕى یاسایى لەسەرە و بابەتەکە بەهەڵپەسێردراوى ماوەتەوە چەندینجاریش کۆمسیۆن داوایکردوە کە هیچ کەسێک سیفەتی ڕێکخەری نییە.
جەختیکردووەتەوە، پێشتر بەبڕیارى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران بزووتنەوەى گۆڕان ئاگادارکراوە بۆ ئەنجامدانى کۆنفرانس بەڵام بەهۆى کێشە و گرفتە ناوخۆییەکانەوە ئەنجامنەدراوە و رۆژى 24ى حوزەیرانى 2025، بڕیاردرا بە پێدانى مۆڵەت بۆ ماوەى شەش مانگ بۆ یەکلاکردنەوەى ئەنجامدانى کۆنفرانس و هەڵبژاردنى رێکخەر و سەرکردایەتى نوێ.
ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان ئاشکرایکردووە، ئەنجامدانى سەردانى سیاسى بەناوى رێکخەرى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان و پەنابردن بۆ پەیوەندییە کەسییەکان بۆ بەلاڕێدابردنى دامەزراوەکانى دەوڵەت و بەکارهێنانى ناو سیفاتێک کە بوونى نییە هەربۆیە سکاڵامان لەسەر تۆمارکردووە، بە تۆمەتى بەکار هێنانى سیفەتى ناوی رێکخەرى گشتى بزوتنەوەی گۆڕان.
دەڵێت “سکاڵا لە دژی تۆمار کراوە بە تاوانی ( انتحال الصفة ) چونکە ناوبراو سیفەتی خستوەتە پاڵ خۆی کە نییەتی .”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









