کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی بۆ ناوی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان کرد

هەڵبژاردن
SNN
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تیروپشکی بۆ ناوی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی ئەیلوول، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تیروپشکی بۆ ناوی کارمەندانی سەر سندوقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدا.
هاوکات، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران نزیکەی 800 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان تۆمارکردبوو، بەڵام کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەو ژمارەیە بە تیروپشک 250 هەزار کەسی بۆ رۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی هەڵبژارد.
لەهەمان کاتدا ئەو کارمەندانەی لە تیروپشکدا ناویان دەرچووە وابڕیارە خولی تایبەتی راهێنانیان پێببینرێت، دوای تەواوبوونی کارەکانیشیان بەپێی ئەرکەکانیان لەنێوان 150-400 هەزار دیناریان وەک پاداشت پێبدرێت.
ئەو کەسانەی ناویان تۆمارکردووە دەتوانن ئەپڵیکەیشنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە مۆبایلەکانیان داببەزێنن و لەرێگای داخڵکردنی ژمارەی دەنگدەری سەر کارتی دەنگدانیان لە بەشی کارمەندی سەر سندوق دڵنیاببنەوە لە دەرچوونی ناوەکانیان لە تیروپشکەکەدا.
ئەپڵیکەشینی کۆمسیۆن بۆ سیستمی ئەندرۆید
ئەپڵیکەیشنی کۆمسیۆن بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









