
عەلی حەمە سەعید-SNN
سەرەڕای ئەوەی ماوەی ساڵێكە شەڵتەرێكی تایبەت بە كۆكردنەوەی سەگە بێلانەكان لەهەولێركراوەتەوە و هەزاران سەگی بێلانە لەو شێڵتەرە كۆكراونەتەوە، بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆی نەهێشتنی دیاردەی سەگی بێلانە لە هەولێر، تەنها لەمانگی ڕابردوودا 90 كەس لەلایەن سەگی بێلانەوە پەلاماردراون.
ئاراس محەمەد، یەكێك لەهاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكی كوران لە هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا نەتواندراوە بەتەواوی دیاردەی سەگی بەرەڵڵاو بێلانە لە شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكەكانی هەولێر چارەسەر بكرێت، بەڵك هێشتا سەگی بێلانە هەڕەشەن لەسەر منداڵان و ژنان و كەسانی بەتەمەن، بەجۆرێك هەفتەی پێشوو سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێك و پیاوێكی بەتەمەنی داوە و بەسەختی برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، چەندین جار لایەنە پەیوەندیدارەكان باسیان لەوەكردووە كە دیاردەی سەگی بێلانەیان چارەسەر كردووە بە كردنەوەی شێڵتەری تایبەت، بەڵام پێدەچێت ئەو هەڵمەتە تەنها چەند گەڕەكێكی هەولێری گرتبێتەوە، هێشتا لەم سنورەی ئێمە كەسمان نەبینیوە بەدوای گرتن و كۆكردنەوەی سەگی بێلانەوە بێت، هەر ئەمەش وایكردووە كە سەگی بێلانە لەگەڕەك و كۆڵانەكان ببنە مەترسی بۆسەر ژیانی منداڵانمان.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی نەخۆشخانەی رزگاری بڵاویکردوونەتەوە مانگی رابردوو 90 حاڵەتی گەستن و پەلاماردانی سەگی بێلانە تۆماركراون، كە ژیانی ژمارەیەك لەو كەسانە كەوتووەتە مەترسییەوە، هاوكات 63 حاڵەتی پێوەدانی دووپشكیش تۆماركراون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









