کاروان یاروەیس: وەڵامەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەت 17 لاپەڕەیە و رۆژی سێشەممە یەکلاکەرەوەیە

کاروان یاروەیس
SNN-
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: وەڵامەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت بریتییە لە 17 لاپەرە و بە نووسراوی فەرمی درایە نووسینگەی سەرۆکی حکومەت و ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران، وەڵامەکە یەکلاکەرەوە نییە و بەشێوەیەکی لاستیکی و شیکردنەوەی دوور و درێژ نوسراوە.
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی: ئەگەر تا سێشەممە رێکەوتنە سێیقۆڵییەکەی نێوان هەرێم و بەغدا و کۆمپانیاکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئیمزا بکرێ، کێشەی داهاتی نانەوتی چارەسەرکردنی ئاسان دەبێت، چونکە کێشە سەرەکییەکە نەوتە.
دەشڵێت: وەڵامەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ گفتوگۆ لەبارەی بژاردەی تر دەکرێ لەسەر چارەسەرکردنی داهاتی نانەوتی کە رەنگە بریتی بن لە رادەستکردنی 120 ملیار یان نیوەی کۆی داهاتی نانەوتی کە حکومەتی هەرێم بەوەیان رازی نییە.
رۆژی سێشەممە یەکلاکەرەوەیە
کاروان یاروەیش ئاماژەی بەوەشکردووە کە رێکەوتنی سێیقۆڵی هەناردەی نەوتی هەرێم ئامادەیە و هەرسێ لا لەسەر ناوەرۆکی گرێبەستەکە رێککەوتوون و تەنها ئیمزاکردنی ماوە ئەگەر خوانەخواستە تێکنەچێت, هەرێمی کوردستان کۆی بەرهەمی ئێستای نەوت کە زیاتر لە 230 هەزار بەرمیلە 180هەزار دەداتە سۆمۆ و کۆمپانیاکانیش دەتوانن لە حاڵەتی سەرپێچی گرێبەستەکە پەنا ببەنە بەر دەرگای ناوبژیوانی پاریس.
بەپێی زانیارییەکان، سبەینێ شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی کۆمپانیا نەوتییەکان سەردانی بەغداد دەکەن. ئامانجی ئەم سەردانە واژۆکردنی رێککەوتننامەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ حکومەتی عێراق و وەزارەتی نەوتی عێراق.
کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بۆ یەکلایکردنەوەی مووچە و کێشەکان
بڕیارە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیا نەوتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە باڵەخانەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغداد بەڕێوەبچێت. زانیارییەکان ئاشکرای دەکەن، کە لە کۆبوونەوەکەدا ئەو ئاستەنگ و تێبینییانەی لەبارەی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەرسێ لایەندا هەبوون، چارەسەر کراون و ئەگەر تێبینییەکی دیکەش هەبێت، لەوێ یەکلایی دەکرێتەوە. ئەم کۆبوونەوەیە بۆ یەکلاییکردنەوەیە و بەبێ ئەنجام نابێت
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزهیران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








