سبەینێ شاندێکی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان دەچنە بەغدا

وەزارەتی نەوتی هەرێم و عێراق
SNN
سبەینێ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان دەچنە بەغدا، وابڕیارە واژوو لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، سبەینێ شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی کۆمپانیا نەوتییەکان سەردانی بەغدا دەکەن، ئامانجی ئەم سەردانە واژووکردنی رێککەوتننامەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ حکومەتی عێراق و وەزارەتی نەوتی عێراق.
کۆبوونەوەی سێقۆڵی بۆ یەکلاییکردنەوەی ئاستەنگەکان
بڕیارە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیا نەوتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە باڵەخانەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغداد بەڕێوەبچێت. زانیارییەکان ئاشکرای دەکەن، کە لە کۆبوونەوەکەدا ئەو ئاستەنگ و تێبینییانەی لەبارەی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەرسێ لایەندا هەبوون، چارەسەر کراون و ئەگەر تێبینییەکی دیکەش هەبێت، لەوێ یەکلایی دەکرێتەوە، ئەم کۆبوونەوەیە بۆ یەکلاییکردنەوەیە و بەبێ ئەنجام نابێت.
هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی سۆمۆوە دەستپێدەکات
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی سبەینێدا واژۆکردنی رێککەوتنەکە لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان ئەنجامدەدرێت، هاوکات بڕیارە پاش واژووکردنی رێککەوتنەکە، رۆژی سێشەممە، 23ی ئەیلولی 2025، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهان لە تورکیاوە دەستپێبکاتەوە.
لە ئێستادا رۆژانە 233 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنرێت. بەگوێرەی رێککەوتنەکەش، پێویستە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان گلبدرێتەوە و ئەوی دیکەی رادەستی سۆمۆ بکرێت. بەگوێرەی یاسای بودجەش، وەزارەتی نەوتی عێراق پابەندکراوە بۆ خەرجی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتەکە، بۆ هەر بەرمیلێک بڕی 16 دۆلار بدات بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لە کوردستان.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









