سەباح حەبیب، وەزیری ناوخۆی عێراق: لە كەركوك سەقامگیری تەواو هەیە و لەهەموو جومگەكان كاری باشكراوە

عەلی حەمە سەعید-SNN
نوێنەرێكی شاری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات كە بەهۆی ئەو ئیدارە سەركەوتووەی لە كەركوك هاتووەتە ئاراوە وای لە وەزیری ناوخۆی عێراق كرد لەسەردانەكەیشدا دان بەوەدابنێت كە لە كەركوك سەقامگیرییەكی تەواوی هەیە و ئاستی تاوان تیایدا دابەزیوە.
سەباح حەبیب، یەكێك لە نوێنەرانی كەركوك لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەردانەكەی ئەمڕۆی(عەبدولئەمیر شمەری ) وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ كەركوك ئەوە دووپاتكرایەوە كە لە سایەی ئەو ئیدارە نوێیەی هاتووەتە ئاراوە لە كەركوك سەقامگیرییەكی باشی تێدایە و ئاستی تاوان كەمیكردووە، هەروەها كردەوەی تیرۆرستی تیایدا دابەزیوە، هەموو رێكارەكان بە باشی بەڕێوەدەچن و لە ئاستێكی باڵادایە و هیچ تاوانێك نیە كە ئاشكرا نەكرابێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گەواهیدانەی وەزیری ناوخۆی عێراق لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە پێشتر یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی ئەو بەڵێنەیان بە هاووڵاتیانی كەركوك دابوو كە ئەو پارێزگارەی بۆ كەركوكی دادەنێن بەبێ جیاوازی خزمەت بە پێكهاتەكانی شارەكە دەكات و ئێستای هەروا كاركراوە.
ئەو نوێنەرەی كەركوك لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا لە كەركوك هەماهەنگی باش لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان هەیە و هەموو پێكهاتەكان پێكەوە بەبێ جیاوازی خزمە تبە شارەكەیان دەكەن، بۆیە ئەمڕۆش وەزیری ناوخۆ ئەوەی خستەڕوو كە لە هەموو جومگەكانی پارێزگاكەدا كاری باش دەكرێت، ئەوەش جێكگای شانازییە بۆ یەكێتی كە توانیویەتی كەسانێك بخاتە پلەو پۆست كە بتوانن لە ئاست چاوەڕوانی هاووڵاتیاندا بێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









