دوو لیستی مووچە لەبەغدان و 81 ڕۆژیشە مووچەی مانگی حەوت دواكەوتووە

0
256

عەلی حەمە سەعید-SNN

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا لیستی مووچەی مانگەكانی حەوت و هەشت ڕەوانەی بەغدا كراون و هەردوو لیستەكەش لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە پەسەندكراوە، بەڵام ئەمڕۆ ماوەی 81 ڕۆژە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە هیچ وادەیەكیش دیار نییە بۆ دابەشكردنی مووچە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNی داون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەو دوو لیستەی كە بۆ مانگەكانی حەوت و هەشتمان ناردبوو لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە پەسەندكراون و هیچ تێبینییەكیان لەسەر لیستەكان نەبووە، بەڵام دیار نییە كەی پارەی مووچە ڕەوانە دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ 21/9 هاوكات دەبێت لەگەڵ تێپەڕبوونی 81 ڕۆژ بەسەر دواكەوتنی مووچەی مانگی حەوت، كە دەبوو وەرگیان بگرتایە و بەدواشیدا مووچەی مانگی هەشت بهاتایە و ئامادەكاریمان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ بكردایە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە كەی و ئەو پارەیەی دێت بۆ مووچەی كام مانگ دەبێت چونكە وا نزیك دەبینەوە لە كۆتایی ساڵ.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، تاكە هیوای ناردنی ئەو مووچانەی كە ماون ئەوەیە كە لە ئێستادا هەردوو لایەنی هەرێم و بەغدا زۆر لێك نزیك بوونەتەوە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت، بۆیە ئەگەر ئەو بابەتەش كاتی زۆر نەخایەنێت هیوایەك هەیە ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەران نەفەوتێت، بەڵام ئەگەر ئەو بابەتە كەوتە مانگی داهاتوو بە ئەگەری زۆرەوە مووچەیەك یان دوو مووچەی فەرمانبەران ناتواندریت لەمساڵدا دابەشەبكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this