ئیسرائیل بۆ بەریتانیا، ئوستراڵیا و کەنەدا: ئێوە خزمەت بە حەماس دەکەن

دوای ئەوەی بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا بە ڕەسمی دانی بەدەوڵەتی فەلەستیندا نا، هەردو وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل دەستبەجێ وەڵامیان دانەوە و ڕایانگەیاند؛ ئەو دانپێدانانە هیچ نییە جگە لە پاداشکردنی حەماس و خزمەتکردن بەو بزوتنەوەیە، جەختیش لەوەدەکەنەوە دەبێت فەلەستین بەتەواوەتی پارچە پارچە بکرێت.
ئەمرۆ یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جەدعون ساعر لە کاردانەوەیدا بۆ داننان بەدەوڵەتی فەلەستین لەلایەن بەریتانیاوە ڕایگەیاند، ئەوە تەنها خزمەتکردنی حەماسە و هیچی تر.
هەروەها بن گوێری وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل، لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستین لەلایەن بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا پاداشتی حەماس دەداتەوە و پێویستە دەستبەجێ بەرپەرچی ئەو هەوڵانە بدرێتەوە و فەلەستین نەک نابێت بە دەوڵەت بناسرێت، بەڵکو پێویستە پارچە پارچەش بکرێت و بۆ ئەو کارەش هەمو هەوڵێک دەدەین.
ئەم لێدوانانەی ئەو دوو وەزیرەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە ئەمڕۆ هەریەکە لە بەریتانیا و ئوستڕاڵیا و کەنەدا بە ڕەسمی دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا ناو ڕایانگەیاند، چارەسەری دوو دەوڵەتی کێشەی لە مێژینەی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل چارەسەر دەکات.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی فەلەستینیش ڕایگەیاندوە:”دانپێدانانی بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا بە دەوڵەتی فەلەستین بڕیارێکی بوێرانەیە، کە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان یەکدەگرێتەوە و لە خواستی کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و گەیشتن بە ئاشتیەوە سەرچاوە دەگرێت”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









