وتەبێژی كۆمیسیۆن: زیاتر لە 23 ملیۆن كاغەزی دەنگدانمان چاپكردووە كە ساختە ناکرێن

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
عەلی حەمە سەعید-SNN
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، زیاتر لە 23 ملیۆن كاخەزی تایبەت بە دەنگدانمان لە وڵاتی ئیمارات چاپكردووە، كە كوالیتی هێندە بەرزە ناتواندرێت ساختە بكرێن.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، قۆناغێكی نوێمان دەستپێكردووە كە ئەویش بە چاپگەیاندنی كاغەزی دەنگدانە، بۆ ئەومەبەستەش تا 22 ملیۆن و 46 هەزار كاغەز بۆ دەنگدانی گشتی و هەروەها بۆ دەنگدانی تایبەتیش یەك ملیۆن و 509 هەزار كاغەزمان بە چاپ گەیاندووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاغەزەكانمان لە وڵاتی ئیمارات بە بەرزترین كوالیتی چاپكردووە كە ساختەكردنیان زۆر ئەستەمە و نیشانەی ئەمنیی شاراوەیان لەسەردانراوە كە تەنها بە ئامێر و پشكنینی تایبەت ئاشكرا دەكرێن و ناتواندرێت لەبەرگرتنەوەیان بۆ بكرێت.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، پێش وادەی هەڵبژاردن، پرۆسەی چاپكردنی كاخەزەكان تەواو دەكرێت و سەرجەمیان دەگەیەندرێن ناوەندەكانی دەنگدان لەپارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









