ئەندام پەرلەمانێکی عێراق وادەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی ئاشکراکرد

SNN
دوای نزیکەی 30 مانگ لە راگرتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، ئەندام پەرلەمانێكی عێراق رایدەگەیەنێت بەم نزیکانە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە، دەڵێت “حکومەتی فیدراڵ نەرمی نیشاندانەوە لە جێبەجێکردنی داواکاری کۆمپانیا نەوتییەکان”.
هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
سەباح سوبحی ، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی بە رۆژنامەی”العربي الجدید”ی راگەیاندووە، رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بەردەوامن و نزیکە، لەهەمان کاتدا رێککەوتنێکی سیاسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەیە کە ڕێگە خۆشدەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە زووترین کاتدا.
دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان
ئاماژەی بەوەکردووە، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە زۆر نزیکە، لە هەنگاوێکدا كە رەنگە کۆتایی بە گرێیەك بهێنێت دوو ساڵە و نیو لە نێوان بەغدا و هەولێر بەردەوامبوو، کە گەورەترین بەربەستی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بوو.
بۆ ئەم هەنگاوە حکومەتی عێراق چی کردووە؟
ئەو ئەندامەی پەرلەمان جەختیکردووەتەوە، حکومەت نەرمییەکی روونی نیشانداوە لە جێبەجێکردنی داواکاریی کۆمپانیا نەوتییەکان، بە دابینکردنی گەرەنتی یاسایی و دارایی پێویست بۆ پاراستنی مافەکانیان، ئەمەش رێژەی لێکتێگەیشتنەکانی بۆ زیاتر لە (90%) بەرزکردووەتەوە.
هاوکات، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، لانیکەم (230) هەزار بەرمیلی رۆژانە دەگەڕێنێتەوە بۆ بازاڕەكان، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر دۆخی دارایی عێراق و هەرێم دەبێت، بەشداریش دەبێت لە بەهێزكردنی سەقامگیری ئابوری و پاڵپشتیکردنی بودجەی گشتی.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









