وەزیری دەرەوەی دانیمارک: لەسەر پلانێک کاردەکەین بۆ داننان بە دەوڵەتی فەلەستیندا

وەزیری دەرەوەی دانیمارک
SNN
لارس لوکە راسموسن، وەزیری دەرەوەی دانیمارک رایگەیاندووە، وڵاتەکەی کاردەکات بۆ پلانێک تاکو بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت.
وەزیری دەرەوەی دانیمارک لە بڵاوکراوەیەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی داننان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ” لە کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە ئەمڕۆ لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت هەڵووێستی دانیمراک رادەگەیەنین”.
هاوکات، مانگی ڕابردوو مێت فرێدریکسن، سەرۆکوەزیرانی دانیمارک، دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستینی بەدوور نەزانی کە بە مەرجێک دەوڵەتێکی دیموکراسی بێت.
ئاماژەی بەوەکردبوو، “ئێمە ناڵێین نەخێر بۆ دانپێدانانی فەلەستین وەک دەوڵەت، ئێمە پشتگیری لێدەکەین… بەڵام بێگومان دەبێت دڵنیابین لەوەی کە دەوڵەتێکی دیموکراسی دەبێت”.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ دووشەممە هەریەکە لە کەنەدا و بەریتانیا و ئوستراڵیا و پورتوگال بە فەرمی دانیان بە دەوڵەتەی فەلەستیندا نا، لە کاردانەوەشدا بن گوێری وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل، لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستین لەلایەن بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا پاداشتی حەماس دەداتەوە و پێویستە دەستبەجێ بەرپەرچی ئەو هەوڵانە بدرێتەوە و فەلەستین نەک نابێت بە دەوڵەت بناسرێت، بەڵکو پێویستە پارچە پارچەش بکرێت و بۆ ئەو کارەش هەموو هەوڵێک دەدەین.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









