SNNزانیاری نوێ لەسەر ئەو شەش مووچەیە بڵاودەكاتەوە كە دەبێت لەمساڵدا دابەشبكرێن

پارەی عێراقی
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی نزیك دەبینەوە لە مانگی 10 بەڵام لەمساڵدا تا ئێستا تەنها شەش مووچە دابەشكراون، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش زانیاری نوێ لەسەر ئەو شەش مووچەیە ئاشكرا دەكات كە لەمساڵدا دەبێت دابەشبكرێن.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرا ق بە SNNی ڕاگەیاند: چارەنوسی شەش مووچەی ئەمساڵ بەندە بە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، لەسەر بابەتی نەوتی و نانەوتی، بەتایبەت وابڕیارە لە ئەمڕۆ و سبەینێدا ڕێككەوتنی سێ قۆڵی لە نێوان كۆمپانیاكان و وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان واژۆ بكرێت بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كە هەنگاوێكی زۆر گرنگە بۆ گەرەنتیكردنی ئەو مووچانەی كە ماون دابەشبكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە ئەمڕۆ راپۆرتی نەوتی و نانەوتی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بنێردریت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە ڕاپۆرتی ئەنجومەنی باڵای دەوڵەتیش هەیە و دەبێت ئەویش ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت بۆ بڕیاردران لەسەر ناردنی مووچەی مانگی حەوت، كە لەناوەڕۆكەكەیدا لە بەرژەوەندی هەرێم بڕیار دراوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ناردنی 120 ملیار دینا لە داهاتی ناوخۆ بۆ عێراق بەگوێرەی ڕێككەوتنەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تەنها بۆ مانگەكانی پێنج و شەش بوو، بەڵام بۆ مووچەی مانگی حەوت دەبێت بەگوێرەی لێكتێگەیشتنی نوێ بڕیار لەسەر ئەو بابەتە بدرێت، بۆ ئەوەش لیژنەیەكی پسپۆڕ لە هەرێم و بەغدا دەستنیشانی ئەوە دەكەن كە لە داهاتی هەرێمی كوردستان كامەیان پێویستە 50%ی بدرێتەوە بەگەنجینەی فیدڕاڵی، ئەوەش ئاسانە چارەسەركردنی.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









