لە SNN وە ناوەڕۆكی ڕێككەوتنی سێ قۆڵی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت ئاشكرا دەکرێت

حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق
عەلی حەمە سەعید-SNN
كەمێك پێش ئێستا رێككەوتنی سێ قۆڵی لە نێوان كۆمپانیاكانی نەوت و وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆهەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم واژۆی لەسەركرا كە لەشەش خاڵی سەرەكی پێكدێت و SNNناوەڕۆكەكەی بلاو دەكاتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەیەكی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەمڕۆ ڕێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوت واژۆی لەسەركرا بەجۆرێك
یەكەم: نەوتی هەرێم لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆ هەناردە دەكرێت.
دووەم: حەقی كۆمپانیاكان بۆ هەر بەرمیلێك ١٦ دۆلار دەبێت.
سێیەم: كرێی كۆمپانیاكان لەو رۆژەوەی نەوت هەناردە دەكرێت هەژمار دەكرێت و دەدرێتە كۆمپانیاكان.
چوارەم: هەرێم رۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ناوخۆ بەكاردێنێتەوە.
پێنجەم: داهاتە فیدڕاڵییەكان لە ١٠٠٪ و داهاتی نانەوتی لە ٥٠٪ بۆ عێراق دەنێردرێت.
شەشەم: لە بەرامبەردا عێراق مووچەی مانگانە بۆ مووچەرانی هەرێم دەنێرێت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN ئەم رێكەوتنە تا پەسەند كردنی یاسای بووجەی ٢٠٢٦ كاری پێدەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









