
SNN
لە پێناو پاراستنی ژینگەدا لە جیهان رۆژێک بۆ بێ ئۆتۆمبێل دانراوە و تیایدا هاووڵاتیان بەبێ ئۆتۆمبێلەکانیان ئەرکەکانیان رادەپەڕێنن، بەرپرسی رێکخراوی ئایندەش لەم رۆژەدا دەڵێت “ئامانج لەم رۆژە کەمکردنەوەی دەردانی غازی ئۆتۆمبێلەکانە”.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئەیلوول، مەعروف مەجید، بەرپرسی ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه لە رۆژی جیهانی بێ ئۆتۆمبێلدا رایگەیاندووە، (ملیارێك و 644 ملیۆن) ئۆتۆمبێل لەسەرتاسەری جیهاندا هەیە، هەر (4.9) كەسێك لە جیهاندا ئۆتۆمبێلێكیان بەردەكەوێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، لە هەرێمی كوردستان (2 ملیۆن و 350 هەزار) ئۆتۆمبێل بوونیان هەیە، ژمارەی ئۆتۆمبێلی میری (28 هەزارو 929) ئۆتۆمبێلە، هەموو (2.7) كەسێك لە هەرێمی كوردستان ئۆتۆمبێلێكیان بەردەكەوێت.
جەختیکردووەتەوە، ژمارەی ئۆتۆمبیل لە عێراقدا گەیشتووە بە (8 ملیۆن) ئۆتۆمبیل، هەر (5.7) كەسێك ئۆتۆمبیلێكیان بەردەكەوێت.
هاوکات، ئەمڕۆ جیهان ئاهەنگی “ڕۆژی بێ ئۆتۆمبێل 2025” دەگێڕێت، ئامانجی ئەم ڕۆژە كەمكردنەوەی دەردانی غازی ئۆتۆمبێلەكان و تیشكخستنە سەر پێویستی پاراستنی ژینگە و گەرمكردنی هەسارەكەیە.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









