ناوەرۆکی راپۆرتی ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێم بڵاوکرایەوە

SNN
ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت راسپارده‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی داهاتی نانه‌وتی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كردووە و به‌گوێره‌ی راسپارده‌كانیش، ئه‌و داهات و باجانه‌شی به‌پێی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌كرێنه‌وه به‌ڕێژه‌ی %100 بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بن.
به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت داهاتی گومرگی خاڵه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رجه‌میان بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌ڕێژه‌ی 50%ی باج و ڕسومات ئه‌وانه‌ی كه به‌پێی یاسا فیدڕاڵییه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و 50%یشی بۆ عێراق ده‌بێت، ئه‌و داهات و باجانه‌شی به‌پێی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌كرێنه‌وه به‌ڕێژه‌ی %100 بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بن.
لە یەکێک لە خاڵەکاندا هاتووە، “هیچ گرفتێك له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دارایی عێراق نابێت ئه‌گه‌ر بنه‌مای لێده‌ركردن یان مقاسه جێبه‌جێبكات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان”، بەم پێیەش له‌گه‌ڵ نه‌ناردنی داهاته‌كان بۆ به‌غدا، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌توانێت بڕی داهاتی خه‌مڵێندراوی ناوخۆی هه‌رێم له‌و بڕه پاره‌یه ببڕێت كه مانگانه ده‌ینێرێت.
شەش خاڵەکەی ناو راپۆرتەکە بەم جۆرەیە:
یەکەم: داهاتەکان داهاتی کۆتایی گەنجینەی گشتیی دەوڵەتن و دواتر بەپێی ئەو رێژەیەی لە بڕگەی (یەکەم)ی ماددەی (29)ی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە (6)ی ساڵی 2019 دیاریکراوە، تەرخان دەکرێن.
دووەم: ئەلف: مەبەست لە باج، گومرگ و ئەو داهاتانەی دیکە کە لە بڕگەی (1)ی ماددەی (29)ی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە (6)ی ساڵی 2019 ئاماژەیان پێکراوە، ئەو باج و گومرگانەن کە بەپێی یاساکانی فیدراڵی، یان هەر یاسایەکی دیکەی خۆجێی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی گومرگیی دەوڵەتدا کۆدەکرێنەوە.
ب: تەواوی باج و گومرگە کۆکراوەکان لەلایەن دەسەڵاتی گومرگەوە دەگوازرێنەوە بۆ گەنجینەی گشتیی دەوڵەت.
سێیەم: داهاتی فرۆشتن و سپاردنی ئەو پارە گشتییانەی دەگەڕێنەوە بۆ دارایی ناوەندیی دەوڵەت، بە سزاکانیشەوە، بە تەواوی دەگوازرێنەوە بۆ گەنجینەی گشتیی دەوڵەت.
چوارەم: هیچ رێگرییەکی یاسایی نییە وەزارەتی دارایی مقاسە بکات لەنێوان شایستەی هەرێم یاخود پارێزگاکان و ئەو داهاتانەی کە دەبێت بگوازرێنەوە بۆ گەنجینەی گشتیی دەوڵەت.
پێنجەم: باج و گومرگی دەروازەکانی سنوور، بە داهاتی گومرگی هەژمار دەکرێن، ئەمەش بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ماددەی (21)ی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی ژمارە (13)ی ساڵی 2023 و ماددەی (29)ی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە (6)ی ساڵی 2019.
شەشەم: حوکمەکانی یاسای بودجەی گشتی بەسەر هەرێمی کوردستاندا جێبەجێ دەکرێن، مەگەر بە روونی ئاماژە بە پێچەوانەکەی کرابێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









