وتەبێژی كۆمیسیۆن بۆ SNN: تادوای هەڵبژاردن پێدانی ڕێز و سوپاس ودابەشكردنی زەوی قەدەغەیە

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
عەلی حەمە سەعید-SNN
وتەبێژی كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بە بڕیاری ئەنجوومەنی كۆمیسیاران تا دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان پیدانی ڕێز و سوپاس دابەشكردنی زەوی نیشتەجێبوون و دەركردنی فەرمانی دامەزران، قەدەغەكران.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لە دواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی سەر بە كۆمیسیۆن، ژمارەیەك بڕیاری دەركراون كە بڕیارەكان مەبەستیان رێگریكردنە لە بەكارهێنانی موڵك و ماڵی دەوڵەت و قۆستنەوەیان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران تا دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بابەتی دابەشكردنی زەوی نیشتەجێكردن و هەروەها پێدانی ڕێزو سوپاس بە فەرمانبەران و هاوكات بڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەران بەهەموو جۆرەكانییەوە قەدەغەیە.
وتەبێژەكەی كۆمیسۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەوەشی خستەڕوو، دەركردنی ئەم بڕیارانە بۆیەوەیە كە ئەو بابەتانە لەلایەن حزب و كاندیدەكانەوە وەك بانگەشەی هەڵبژاردن و هەروەها بەڵێنی هەڵبژاردن بەكار نەهێندرێن هاوكات دەبێت هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانیش پەیوەست ببن بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









