فوئاد حسێن “ئەم رێککەوتنە راستەوخۆ پەیوەندی بە بودجەوە هەیە و کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت”

فوئاد حسێن، وهزیرى دهرهوهى عێراق | فۆتۆ: Mazin Mahdi / AFP
SNN
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی رێککەوتنی وەزارەتی نەوتی عێراق و هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر شەش خاڵی بنەرەتی دەڵێت، ئەم رێکەوتننامەیە یەکێکە لە رێککەوتنە گرنگەکەکانی نێوان عێراق و هەرێم.
د. فوئاد حوسێن دەڵێت: “ئەمە رێککەوتنێکی گرنگە، ئاسان نەبوو. تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێکی وا نەکراوە.”
وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها وتی، “ئەمە رێککەوتنێکی زۆر جیاوازە؛ رێککەوتنێکە لە نێوان هەولێر و بەغدا و، لە نێوان هەولێر، بەغدا و کۆمپانیاکان.” هەروەها “ئەم رێککەوتنە راستەوخۆ پەیوەندی بە بودجەوە هەیە و کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت لەگەڵ پرسی داهاتی نانەوتی چارەسەر دەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەیەكی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ڕێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوت واژۆی لەسەركرا بەجۆرێك
یەكەم: نەوتی هەرێم لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆ هەناردە دەكرێت.
دووەم: حەقی كۆمپانیاكان بۆ هەر بەرمیلێك ١٦ دۆلار دەبێت.
سێیەم: كرێی كۆمپانیاكان لەو رۆژەوەی نەوت هەناردە دەكرێت هەژمار دەكرێت و دەدرێتە كۆمپانیاكان.
چوارەم: هەرێم رۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ناوخۆ بەكاردێنێتەوە.
پێنجەم: داهاتە فیدڕاڵییەكان لە ١٠٠٪ و داهاتی نانەوتی لە ٥٠٪ بۆ عێراق دەنێردرێت.
شەشەم: لە بەرامبەردا عێراق مووچەی مانگانە بۆ مووچەرانی هەرێم دەنێرێت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN ئەم رێكەوتنە تا پەسەند كردنی یاسای بووجەی ٢٠٢٦ كاری پێدەكرێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









