
گەنم و بنەتۆو
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لەلایەن بەغداوە بڕی 57 ملیار دینار وەك بەشێك لە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم ڕەوانە كراوە و بەگوێرەی بڕی ڕادەستكراوی گەنم بەسەر جوتیارانی هەرێم دابەشدەكرێت.
نەسرین ئەحمەد، سەرپەرشتیاری سایلۆكانی سلێمانی و هەڵەبجە، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بڕی 57 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە نێردراوە بۆ هەرێمی كوردستان، هاوكات پارەكە كراوە بە چەك و 25 ملیاری بۆ پارێزگای سلێمانی و هەروەهابڕی 20 ملیاری بۆ پارێزگای هەولێرە و 12 ملیاریشی بۆ پارێزگای دهۆك تەرخانكراوە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، رێكارەكانی خەركردنی چەكەكان دەستیپێكردووە و وەرگرتنی پارەكەش لەلایەن جوتیارانەوە لە بانكەكاندا دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









