
لۆگۆی سەرۆکایەتیی هەرێم
SNN
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بارەی دۆزی فەلەستینەوە رایگەیاند، بە گرنگییەوە لە گفتوگۆکانی کۆبوونەوەی کۆمەڵی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی فەڵەستین دەڕوانین.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئەیلوول، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، “ئێمه وه‌ك گه‌لێك كه زۆر قوربانیمان بۆ ئازادى و مافه ڕه‌واكانمان داوه، به رێزه‌وه له تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌لى فه‌ڵه‌ستين له‌پێناو ئازادی‌دا ده‌ڕوانين و ساڵانێكى درێژه نوێنه‌رايه‌تيى فه‌ڵه‌ستينمان له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.”
دەقی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
هه‌رێمى كوردستان به گرنگييه‌كى زۆره‌وه له گفتوگۆكان له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی گشتیی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ده‌رباره‌ى فه‌ڵه‌ستين ده‌ڕوانێت. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ته‌واوى پشتگيريمان بۆ مافى چاره‌یخۆنووسين بۆ گه‌لى فه‌ڵه‌ستين و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى ڕه‌وايه‌تى و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا، دووپات ده‌كه‌ينه‌وه.
ئێمه وه‌ك گه‌لێك كه زۆر قوربانیمان بۆ ئازادى و مافه ڕه‌واكانمان داوه، به ڕێزه‌وه له تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌لى فه‌ڵه‌ستين له‌پێناو ئازادی‌دا ده‌ڕوانين و ساڵانێكى درێژه نوێنه‌رايه‌تيى فه‌ڵه‌ستينمان له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.
جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه كه شه‌ڕ و كوشتار هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان له ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاسووده‌ييدا بژين، ده‌بێ شه‌ڕ و كرداره چه‌كدارييه‌كان بوه‌ستن، پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتى به‌رقه‌رار بێت و به‌پێى به‌ها مرۆيييه‌كان و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان مافى ڕه‌واى گه‌لانى ناوچه‌كه و ئاسايش و ژيانى شكۆمه‌ندانه و دادپه‌روه‌ر‌ى بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و بسه‌لمێنرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









