تیمی یه‌كێتی: رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بافڵه

بافڵ تاڵه‌بانى | فۆتۆ: SNN
هه‌وڵ و كۆششه‌كانی سه‌رۆك بافڵ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی مووچه به‌ئه‌نجام ده‌گات و ناردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزو چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌ی مووچه ئه‌نجامی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌یه كه پێشتر له‌نێوان سه‌رۆك بافڵ و سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراقدا هاته ئاراوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌تیمی یه‌كێتی له‌به‌غدا ده‌ڵێت: به‌رده‌وامده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا به میدیای فەرمی یەکێتیی راگه‌یاند: بڕ‌یاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی 7ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانی پێشووی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی-یه بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراقه، كه‌له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لێكتێگه‌یشتن و ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنێكی ریشه‌ییانه‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.
ئاماژەی بەوەکردووە، هه‌رچه‌نده میكانیزمی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌كه له‌كاتی دیاریكراودا به ته‌واوه‌تی نه‌كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر هه‌وڵ و كۆششه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر كراون.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، رۆژی 15 ی 7ی 2025، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، له باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كۆبووه‌وه، هاوكات له كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا كه رۆژی 17ی 7ی 2025 به‌ڕ‌ێوه‌چوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ستایشی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی سه‌باره‌ت به رێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی راده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرد.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









