
ئاڵاى وڵاتى ئێران | فۆتۆ: AFP
SNN-
سزاكانی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ سەر ئێران چونەوە بواری جێبەجێكردنەوە، ترویكای ئەوروپاش هۆشداری دەدات لە هەر كاردانەوەیەكی تاران، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش دەڵێت، ئێران پێویستە بەدانوستانی راستەخۆ لەگەڵ ئەمریكا رازبێت.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش شكستهێنا لە درێژكردنەوەی وادەی نەگەرانەوەی سزاكانی سەر ئێران، ترۆیكای ئەوروپی (فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا) لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد، بەهۆی پابەندنەبونی ئێران بە یاساو پرێنسیپەكانەوە، لە ئەمڕۆوە سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكانی سەر ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی لە رێگەی میكانیزمێكەوە كە بە “سناپباك” ناسراوە، دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەمەش دوای دە ساڵ لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، ترۆیكا بەردەوام دەبن لە كاركردن لەگەڵ هەموو لایەنەكان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی دیپلۆماسی كە دڵنیابێت لەوەی ئێران چەكی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت، هەروەها هۆشداریشیاندا لە هەر كاردانەوەیەكی تاران لەدوای گەڕانەوەی ئەو سزایانە.
ماركۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش لەدوای گەرانەوەی سزاكان، داوای لە ئێران كرد كە ڕازی بێت لەسەر دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریكا، هەروەها داواشی لە هەموو وڵاتان كرد ئەو سزایانە جێبەجێ بكەن كە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بەسەر ئێراندا سەپێنراونەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









