بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سودانی: بەهیواین سەرجەم شایستە داراییەکان لەدوای ئەم رێککەوتنە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت

سەرۆک بافڵ و محەمەد شیاع سودانی
SNN-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەمەد شیاع سودانییەوە پێگەیشت و لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆڵی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەرزنرخاند وەک کارەکتەرێکی سەرەکی لە بونیادنانی رێککەوتنی نێوان هەرێم و عێراق.
نوسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێگەیشت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا محەمەد شیاع سودانی، زۆر سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بۆ ئەو هەموو هەوڵ و کۆشش و دەستپێشخەرییانەی کە لەماوەکانی رابردوودا داویەتی بۆ لێکنزیکبوونەوەی هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو گەیشتن بە رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و پیرۆزبایی خۆی پێ راگەیاندن.
ئاشکراشیکرد، هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا محەمەد شیاع سودانی، رۆڵی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەرزنرخاند وەک کارەکتەرێکی سەرەکی لە بونیادنانی ئەو رێککەوتنەدا، راشیگەیاند؛ کە ئەو رێککەوتنە دەستپێکێکە نەک تەنیا بۆ چارەسەری کێشەی مووچە، بەڵکو چارەسەرە بۆ بووژانەوە و وەبەرهێنانی زیاتر لەپێناو گەشەپێدانی زیاتری هەرێمی کوردستان و عێراق.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکیتی ئەوەشی خستەڕوو، لە بەرانبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی سەرۆ وەزیرانی عێراقی کرد بۆ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە و پیرۆزبایی رێککەوتنەکەی لێکرد، ئەوەشی بە سەرۆکوەزیران راگەیاند، کە بە هیواین سەرجەم شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەدوای ئەم رێککەوتنە وەک ماف و بەپێی دەستور بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، هەروەها ئەم رێککەوتنە ببێتە هۆکاری سەقامگیریی زیاتر لە وڵاتدا.
هەروەها بافڵ جەلال تاڵەبانی پابەندبوونی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانی بە رێککەوتنەکەوە بەپێویست زانی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









