نوسینگەی سودانی: سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندیی بە چوار بەرپرسی کوردەوە کردووە

سەرۆک بافڵ و محەمەد شیاع سودانی
SNN
نوسینگەی سودانی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەک لە؛ سەرۆکی پارتی و سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کردووە.
لە راگەیەنراوەکەی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا، لەگەڵ هەریەک لە؛ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەکردووە، سودانی لە پەیوەندییەکانیدا ستایشی هەڵوێستەکانی سەرکردایەتی و هێزە کوردستانییەکانی کرد، کە بەشداربوون لە گەیشتن بە ڕێککەوتننامەی ئەم دواییە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی بەرهەمهاتوو لە هەرێم و ڕادەستکردنی داهاتەکانی بۆ گەنجینەی ناوەندی، پاڵپشتییان بۆ بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق لە هەموو شوێنێک، هەروەها هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کە بووە هۆی ڕێککەوتن بەپێی دەستوور و یاسای بودجە.
هاوکات، جەخت کرایەوە لەسەر بەردەوامبوون لە هەموو ئەوانەی گەشەپێدانی نیشتمانی بەهێز دەکەن، و بەرژەوەندی نیشتمانی گشتگیر پێشدەخەن، و ئامانجە هاوبەشەکانی گەیشتن بە پێشکەوتنی ئابووری گشتگیر، و پاراستنی سامان و دابەشکردنی دادپەروەرانەی بۆ هەموو گەلی عێراق لە سەرانسەری عێراقدا بەرجەستە دەکەن.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، جەختکرایەوە لەسەر پشتگیریکردنی وەبەرهێنان لە عێراقدا، چونکە بزوێنەری سەرەکییە بۆ دروستکردنی گەشەپێدانی گشتگیر لە وڵاتدا، و دروستکردنی گۆڕانکارییەکی کوالیتی لە ئابووری عێراقدا.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









