کاروان یاروەیس: رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا عیبرەت لە جێبەجێکردنیدایە

کاروان یاروەیس
SNN
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ عیبرەت لە جێبەجێکردنیدایە، دەڵێت “ئیتر هیچ بیانبوویەک نەماوە بۆ نەناردنی مووچە”.
كاروان یاروه‌یس بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا زۆر رێككه‌وتن كرا، چونكه جێبه‌جێ نه‌كران هه‌موویان شكستیان هێنا، بۆیه عیبره‌ت له‌جێبه‌جێكردندایه، ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی ئه‌مڕ‌ۆ چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له‌یاسای بودجه و بڕ‌یاره‌كانی دادگای باڵای فیدرالی و رێككه‌وتنه‌كانی گرنگترنیه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرێت و هه‌ردوولا پابه‌ندی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی نه‌بن.
ئاشکرایکردووە، ئێمه پێشتریش زیاتر له‌جارێك وتومانه، كرۆكی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد نه‌وته، چاره‌سه‌ركردنی ده‌رگا ده‌كاته‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له‌نێوان هه‌ردولادا، به‌تایبه‌تی شایسته داراییه‌كان.
جەختیکردووەتەوە، خه‌ڵكی كوردستان باجی گه‌وره‌یاندا، رووبه‌روی گوزه‌رانێكی سه‌خت بوونه‌وه، زیانمه‌ندی یه‌كه‌م ئه‌وان بوون، نه‌وت سه‌روه‌تی ژێر خاكی كوردستانه و بۆیه پێویسته له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وت دا سوودمه‌ندی یه‌كه‌م ئه‌وان بوون، لانی كه‌م مووچه له‌كاتی خۆیدا بێت و ئه‌و مووچانه‌ی دواكه‌وتون نه‌فه‌وتێن.
ئەو ئەندامەی پەرلەمان دەڵێت: پێویسته كردنه‌وه‌ی گر‌ێكوێره‌ی نه‌وت، وابكات هه‌رێمی كوردستان بپرژێته سه‌ر شایسته ده‌ستورییه‌كان و مافه‌كانی دیکەی گه‌لی كوردستان له‌وانه‌ش مه‌سه‌له‌ی خاك و بیانكات به‌ئه‌وله‌ویه‌تی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی.
روونیکردووەتەوە، له‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا، له‌رووی یاسادانان و چاودێرییه‌وه هه‌موو هه‌وڵێكماندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و زۆر رێگا و كه‌ناڵمان تاقیكرده‌وه، راستگۆییانه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان قسه‌مان كرد، به‌ڵام پابه‌ندبوونی هه‌ردوولا به‌جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتنه‌كه‌وه، متمانه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌رێم ده‌بوژێنێته‌وه و ده‌بێته بنه‌مایه‌كیش له‌حكومه‌تی نوێی دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ئاسانتر له‌یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر بكرێن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
60 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
60 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









