بۆیەكلاكردنەوەی یاسای خانەنیشنی سەربازی، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدان

مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەمەبەستی یەكلایكردنەوەی كاركردن بە یاسای خانەنشینی سەربازی لەنێوان دوو یاسا لەعێراق و هەرێمی كوردستان، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدایە، ئەگەر یاساكەی بەغدا جێبەجێبكرێت مووچەی پلەباڵاكانی خانەنیشنی سەربازی لەهەرێم كەمدەكات
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNلەدوێنێوە شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە نوێنەری وەزارەتی دارایی هەرێم و هێزەكانی یەكەی 70 و 80 تیایدا ئەندامن سەرجانی بەغدایان كردووە و لەگەڵ دەستەی گشتی خانەنشینی سەربازی عێراق کۆدەبنەوە، ئەوەش بەمەبەستی ئەوەی داوا
لەلایەنی بەرامبەر بكەن یاسای ژمارە 38ـی ساڵی 2007 كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە جێبەجێ بكرێت بۆ خانەنشینی سەربازی لەهەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا لەعێراق بۆ خانەنشینی سەربازی و شارستانی كاربە یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014 دەكرێت، ئەگەر ئەو یاسایەش بۆ خانەنشینی سەربازی لەهەرێمی كوردستان كاری پێبكرێت، ئەوا مووچەی پلەباڵاكانی خانەنشینی زۆر كەمدەكات، چونكە چیدیكە دەرماڵەكانیان بۆ خەرجناكرێت و هەر خانەنشینێك لەنێوان 500 تا ملیۆنێك دینار لەمووچەكانیان كەمدەكات.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN شاندەكەی هەرێم دەیانەوێت كار لەسەر ئەوە بكەن كە ئەگەر عێراق سووربوو لەسەر ئەوەی كە دەبێت كار بەیاسای ژمار 9ی ساڵی 2014 ی خانەنشینی بكرێت، ئەوا جارێكی دیكە داوادەكەن كە میكانیزمێك بدۆزینەوە كە خانەنشینانی پێشمەرگە زەرەرمەند نەبن، بەڵام نازاندرێت شێوازی ئەو میكانیزمە چۆنە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









