
مووچە بودجە
SNN-
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 دەکرێت و ئەو مووچەخۆرانەی کارتی بانکییان هەیە، مووچەکانیان وەردەگرن، بەڵام وەرگرتنی مووچە بە کاش دەکەوێتە سبەی.
نیو ملیۆن مووچەخۆر ئەمڕۆ مووچە وەردەگرن
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو نیو ملیۆن مووچەخۆرەی کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی “هەژماری من” کارتی بانکییان بۆ کراوە، ئەمڕۆ مووچەکانیان بۆ خەرجدەکرێت. بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەکە سندوقی ئامێرەکانی ATM پڕ دەکەن لە پارە و دواتر ئەو بڕە پارەیە لە وەزارەتی دارایی وەردەگرنەوە. مووچەخۆرانیش لە رێگەی نامەیەکەوە لە هاتنی مووچەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە.
مووچەی کاش دەکەوێتە سبەی
ئەو مووچەخۆرانەی کە هێشتا کارتی بانکییان تەواو نەکراوە و بە شێوەی کاش لە رێگەی فەرمانگە و بانکەکانەوە مووچە وەردەگرن، دابەشکردنی مووچەکانیان دەکەوێتە رۆژی پێنجشەممە، 2ـی تشرینی یەکەم.
هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنەکە
رۆژی سێشەممە، 30-9-2025، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام لەبەرئەوەی گواستنەوەی پارەکە کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ بووە و دەوامی فەرمیی لقی هەولێری بانکی ناوەندی تەواو ببوو، پرۆسەکە دواکەوت و ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 8:00ـی بەیانی، وەزارەتی دارایی هەرێم پارەکەی وەرگرت.
لێبڕینی 3% بۆ بەشداریی خانەنشینی
لەگەڵ مووچەی مانگی 7تدا، بڕی 3%ـی مووچەی بنەڕەتی لە فەرمانبەران بۆ ماوەی 36 مانگ و لە خانەنشینانیش بۆ ماوەی 60 مانگ دەبڕدرێت. ئەم لێبڕینە لەسەر داوای وەزارەتی دارایی فیدراڵییە بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق، کە پێشتر لە هەرێم بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە و جیاوازییەکەی وەک قەرز لەسەر مووچەخۆران کەڵەکە بوو
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









